چۆن ئه‌توانم ناوونیشانى نووسنگه‌ى ناوچهيی خۆم په‌يدا بکه‌م؟
ئه‌گه‌ر بۆ په‌يدا کردنی ناوونيشانى نووسنگه‌ى ناوچهيی خۆتان يارمهتیتان پێويست بوو، له‌گه‌ڵ ژماره‌ی 9865-122-008-1 دا په‌يوه‌ندی بکه‌ن يا بڕوانن بۆ سايتی .http://www.fns.usda.gov/fsp
چوونئهتوانمداوایسوودهكانىبهرنامهیپشتگیریخوراکیبکهم؟
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت داوای يارمه‌تى بکه‌ن، پێويسته ئێوه: بۆ پڕ وه‌رگرتنى فورمی داخوازی له‌گه‌ڵ نووسنگه‌ى ناوچهيی يارمه‌تي خوراکی په‌يوه‌ندی بکه‌ن يا بچنه ئه‌وێ يا فورمی داخوازی به‌تايبه‌تی واڵتی واليهتى خوتان له www.fns.usda.gov/fspوه‌رگرن. تا ئه‌و جێگا که‌ئه‌توانن فورمی داخوازی به‌راستى پڕ بکه‌نه‌وه. ناو و ناونيشانى خۆتان بنووسن و فورمه‌که ئيمزا بکه‌ن. فورمه‌که بگهڕننهوه بۆ نووسنگه‌ى ناوچهيی خۆتان، له ڕێگه‌ى ئنتهرنيت ( )onlineيا بهئيمهيل، فاکس يان يه ده‌ستي. داواى موقابه‌له بكه‌ن. ئهمکارهئهتوانێت به‌شێوازی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام بدرێت يا ئێوه ئه‌توانن خزمێکتان له‌جێگای خۆتان بنێرن. به‌ڵگه‌نامه‌ى وه‌كوو ئه‌مانه پيشان نووسنگه‌ى ناوچهيی خۆتان، به‌ڵگه‌ی ئه‌ندازه‌ی داهات، کرێ خانوو، به‌ڵگه‌ی قه‌رزداری، ڕێژه‌ی منداڵه‌کانتان يا به‌ڵگه‌ی نگاداری کردن له‌خێزانی پير و فرمانلی دادگا سه‌باره‌ت بهپشتگيری لهمندااڵن. نووسنگه‌ى ناوچهيی پێتان ئه‌ڵێت ئه گه‌ر نيشان دانی به‌ڵگه يا زانيازی ترپێويست بێت يه. •
به‌رنامه‌ی پارمهتى خوراکی بۆ که‌م ده‌سه‌ڵاته‌کان چیه؟
به‌رنامه‌ی پارمهتى خوراکی بۆ که‌م ده‌سه‌ڵاته‌کان (له‌بواری ئابووری دا)، يارمه‌تى هاووڵاتيان ئه‌دات بۆ کڕينی خوراکى به‌سوود. به‌رنامه‌ی پارمهتى خوراکی به‌شێوه‌ی پارهيی نيه. ئه‌م پارمهتيانه به‌شێوه‌ی کارتێکی ئهلکترونيکی ئه‌درێت که‌ئێوه ئه‌توانن وه‌کو کارتی بانکی و بۆ کڕينی خوراک، که‌ڵکی لێوه‌رگرن. هه‌ندێکی زۆر له بازارهكاني خوراك كارتى به‌رنامه‌ی پارمهتى خوراکی وه‌رئه‌گرن.
ئايا پێويسته که من ژماره‌ی ئاسايشی کۆمهڵايهتیم ( )social securityهه‌بێت؟
به‌ڵی، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت له به‌رنامه‌ی يارمه‌تی خوراکی سوود وه‌رگرن، پێويسته که ژماره‌ی ئاسايشی کۆمهڵايهتیتان ببێت. پێويست نيه که هه‌مووی که‌سانێک که‌له ماڵی ئێوه‌ن، له‌م به‌رنامه‌يه که‌ڵک وه‌رگرن.بووني ژماره‌ی ئاسايشی کۆمه‌ڵايه‌تی بۆ که‌سانێک که‌به‌رنامه‌ی يارمه‌تی خوراکیيان نابێت، پێويست نيه. به‌ڵام پێويسته که ئه‌و که‌سانه زانياری ئه‌ندازه‌ی داهاتيان ڕابگه‌ێنن.
• • • •
ئايا من ئه‌توانم له‌به‌رنامه‌ی يارمه‌تى خوراکی سوود وه‌ربگرم؟
شياو بوون بۆ قازانچ وه‌رگرتن له‌به‌رنامه‌ی يارمه‌تى خوراکی به‌گوێره‌ی داهات و جۆرى پاشه‌که‌وت ، هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت. شتانێک وه‌کو خان‌و، وه‌ک پاشه‌که‌وت له‌به‌رچاو ناگيردرێت. له‌هه‌ندێک لهواڵيهتهکان دا، النی که‌م يه‌ک دانه ئوتومبيل وه‌کو پاشه‌که‌وت له‌به‌رچاو ناگيردرێت. بۆ که‌سانی ته‌مه‌ن زۆر و که‌م ئه‌ندام ياسای تايبه‌ت هه‌يه. ئه‌گه‌ر ئێوه شياو بن، ڕاده‌ی يارمه‌تى وه‌رگرتنتان له‌به‌رنامه‌ی يارمه‌تى خوراکی به‌ڕێژه‌ی ژماره‌ى خهێزانهکهتانه. بۆ زانياری زۆرتر له‌گه‌ڵ نووسنگه‌ى ناوچهيی يارمه‌تى خوراکی خۆتان دا وت ووێژ بکه‌ن. ڕێگايه‌ک بۆ زانيني شياو بوونی ئێوه بۆ سوود وه‌رگرتن له يارمه‌تى خوراکی سه‌رداني ئه‌م سايتهيه بكه‌ن .www.foodstamps-step1.usda.govبۆ ئاگاداری لهشياو بوونی خوتان و ئه‌ندازه‌ی يارمهتيهكه، پرسياره‌کان وه‌اڵم بده‌نه‌وه. به‌اڵم بۆ دڵنيا بوون، پێويستهکه داوا پێشكه‌ش بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر من بێکار بم، ئايا ئه‌توانم له‌به‌رنامه‌ی يارمه‌تی خوراکی قازانچ وه‌ربگرم؟
به‌ڵی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه توانايی کار کردنتان هه‌بێت، پێويسته که به‌دوای کار دا بگه‌ڕێن، کارێک په‌يدا بکه‌ن، يا بچن به‌دوای خوله‌کانی ڕاهێنان دا.
له‌دوای تێڕوانی کردنی فورمی داخوازييهکهتان، فه‌رمانبه‌رى کارگهرگهلی نووسنگه‌ى ناوخۆيی سه‌باره‌ت بهشياو بوونی ئێوه‌و ئه‌ندازه‌ی يارمه‌تيی که‌پێتان ئه‌درێت، ئاگادارتان ئه‌کات.
ئايا که‌سانێک که له‌ڕوانگه‌ی ياسايیهوه هاووڵاتی به حساب نه‌بن، ئه‌توانن له به‌رنامه‌ی يارمه‌تی خوراکی قازانچ وه‌ربگرن؟
ڕه‌نگه. له فه‌رمانبه‌رى به‌رنامه‌ی يارمه‌تى خوراکی خۆتان پرسيار بکه‌ن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌توانن، ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌تان که له ئه‌و وڵاته له دايک بوون ئه‌توانن قازانچ وه‌رگرن. ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت ببن به هاووڵاتی، که‌ڵک وه‌رگرتن له به‌رنامه‌ی يارمه‌تى خوراکی هيچ زهرهزێکی بۆتان نيه.
بۆ ئه‌وه‌ى خێزانه‌که‌تان بۆ خواردنی چاکتر و ژيان به‌ته‌ندروستی به‌رنه سه‌ر، له‌ئه‌م زانياريانه که‌ڵک وه‌رگرن: سه‌وزه‌ی جۆرواجۆر وتازه... ، پرته‌قاڵ، نۆکی سه‌وز و دانه وێڵه که‌ڵک وه‌رگرن. به مێوه‌کان سه‌ره‌نج بده‌ن. مێوه‌ی تازه، به‌ستوو، قووت‌و دار يا مێوه‌ی ووشک کراو هه‌ڵبژێرن. له‌هه‌ر رۆژ دا النی که‌م 3 ئونس له دانه‌گه‌لی هاڕياوی خه‌له، نان، بيسکويت، برنج يا پاستا بخوه‌ن. گۆشتی له‌ت کراو و به‌رهه‌مى شير كه چه‌وری که‌متريان هه‌يه، هه‌ڵبژێرن. چاالکی وه‌رزشى بكه به بهشيكى دياريكراوى ڕۆژه‌كه‌ت. • • • • •
له‌کوێ ئه‌توانم زانیاری زۆرتر وه‌رگرم؟ له گه‌ڵ نووسنگه‌ى ناوچهيی يارمه‌تى خوراکی خۆتان دا په‌يوه‌ندی بکه‌ن. له گه‌ڵ ژماره‌ی 9865-122-008-1 دا په‌يوه‌ندی بکه‌ن. بڕوانن بۆ .www.fns.usda.gov/fsp خێزانی من چۆن ئه‌توانن خوراکی چاکتر بخۆن؟
ئێوه بۆ خێزانی خۆتان چاکترين شتتان ئه‌وێت. ئێوه ده‌تانه‌وێت کهههموويان ته‌ندروستيان به‌چاکی بمێنێت و منداڵه‌کانتان گهشهبستێنن و فێر ببن. که‌ڵک وه‌رگرتن له سووده‌كانى به‌رنامه‌ی يارمه‌تى خوراکی بۆ کڕينی خوراک ئه‌وه به ئه‌نجام ده‌گه‌يه‌نێت.
بۆ ئاگاداری زۆرتر سه‌باره‌ت به‌خواردنی ساغ و ته‌ندروست بڕوانن بۆ .www.mypyramid.gov
به‌رنامه‌ی يارمه‌تى خوراکی، ئه‌مريکا به‌هێزتر ئه‌کات.
به‌رنامه‌ی يارمه‌تى خوراکی، ئه‌مريکا به‌هێزتر ئه‌کات.
به‌شى کشت و کاڵی وڵايهته يه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مريکا خزمه‌ت گوزارى خوراک و خوارده‌مه‌نی به سوود 313-FNS تێڕوانی کراوه‌ی ئاداری 6002
به‌شى کشت و کاڵی وڵاته يه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مريکا ( )USDAله‌هه‌موو به‌رنامه‌کانی دا قه‌ده‌غه‌ى جياوازكارى ئه‌كات به هۆى ڕه‌گه‌ز، ره‌نگی پێست، ريشهی نه‌ته‌وايه‌تی، نێر و مێ بوون، ئايين، ته‌مه‌ن، که‌م ئه‌ندامی و بێتوانايی، باوه‌رى ڕامياری، حه‌زی جنسی و دۆخی هاوسه‌ريه‌تی يا خێزانداری.